ناوەندى مافى مرۆڤى ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕیاگه‌یاند، تا ئێستا ناوى ١٨٢ گیانبه‌ختكردووی ڕاپەڕینى ئەم جارەى گەلانى ئێرانى کۆ کردووەتەوە کە بە گوللەى هێزە بەکرێگیراوەکانى کۆمارى ئیسلامى کوژراون.
ئەم ناوەندە داواى لە خەڵک کردووە کە ناو و وێنه و شێواز و شوێنی گیانبه‌ختكردنی خزم و كه‌س و كاریان بنێرن تاكوو خوێنیان به فیڕۆ نه‌چێت و له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌دواداچوون بۆ بكۆژه‌كانیان بكرێت.