به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له شاری كرماشان و كۆبوونه‌وه‌ی له چه‌ه‌ندین گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر هاووڵاتیان.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، زۆربه‌ی دوكانه‌كانی شاری كرماشان له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه داخراوه و هه‌روه‌ها ئه‌و فرۆشگایانه كه سه‌ر به سپای پاسداران و ڕژیمی كۆماری ئیسلامین له ترسی گه‌یشتنی زیانی ماددی له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه، به گشتی تابڵۆكانیان هه‌ڵگرتووه. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ڕژیم له هه‌موو ڕێگاكانی هاتوچۆی هاووڵاتیان بۆ شاری كرماشان، وێستگه‌ی پشكنینیان داناوه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك له ڕێگاكانی دیكه‌یان داخستووه. شایانی باسه شه‌وی ڕابردوو، له نێوان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و خۆپێشانده‌ران، له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره تێهه‌ڵچوونێكی توند ڕووی داوه، به‌ڵام تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به گیانبه‌ختكردووان و برینداران زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
