“مێهری خوسره‌وی زاده” به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی قوتابخانه‌ی فرده‌وسی جوانڕۆ، سه‌ره‌ڕای دوور خستنه‌وه‌ی له پله وپایهكهی، له مافی وه‌رگرتنی بهرپرسیارییهتیەكی نوێ بێبه‌ش كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه به هۆی ئیجرای سروودی “ڕێی خه‌بات” و “به ته‌نیا جێم مه‌هێڵن” له لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌ی فرده‌وسی شاری جوانڕۆ، له لایه‌ن دادگای پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه له به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و قوتابخانه‌یه دوور خرایه‌وه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له پله‌وپایه‌كه‌ی، له مافی وه‌رگرتنی بهرپرسیارییهتیەكی نوێ بێبه‌ش كراوه و هه‌روه‌ها باره‌ها له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.
