به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ناردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر كه‌شی جه‌نگی و فڕۆكه هه‌ڵگر له لایه‌ن ئامریكاوه بۆ ئاوه‌كانی خه‌لیجی فارس، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاماده‌باشییه‌كی ئاستی ژووردایه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزی ده‌ریایی و هه‌وایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له چه‌ندین شار و چارۆچكه و هه‌روه‌ها ئاوه‌كانی خه‌لیجی فارس، چه‌ندین مانۆڕی سه‌ربازیان ئه‌نجام داوه. له هه‌مان كاتدا، “سێنتكام” فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك هوشداری توندی به هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و سپای پاسدارانی ڕژیم داوه كه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه دژ به هێزه‌كانیان له ئه‌نجام بدرێت، به توندی وڵام ده‌درێته‌وه.
