به‌پێی دوایین ئاماری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هندووستان، ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕۆچوونی زه‌وی له ئه‌یاله‌تی كڕالا بۆ ١٥٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قوربانیان كرێكارانی وه‌رزین كه له مه‌زرای چای و كۆكردنه‌وه‌ی هێل كاریان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و ڕۆچوونی زه‌وی، خێوه‌ته‌كانیان ئاو بردوویه و ١٥٠ كه‌س بوونه‌ته قوربانی. هه‌روه‌ها ٩٠ بۆ ١٠٠ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.