به پێی دوایین ئاماره‌كان، ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌ڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیان هوشداریان به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی داوه.
به پێی ئاماره‌كان، له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی خۆپێشاندانی خه‌ڵك له ٨٠ شار و ناوچه‌ی جیاوازی ئێران و كوردستاندا، لانیكه‌م ٣٢٠٠ هاووڵاتی كه ناسناویان پشت‌راست كراوه‌ته‌وه، له لایه‌ن ده‌موده‌زگای ئه‌منی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، نه‌ك ته‌نیا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه وڵامی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
