به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان ده‌ستی پێكردووه به لانیكه‌م ٧٦٤ هاووڵاتی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه و ئاو و كاره‌با قه‌تع بووه.
به‌وته‌ی بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی سیستان و بەلووچستان: گەردەلوول و زریانی خۆڵبارین له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو لە سیستان و به‌لووچستان ٧٦٤ کەسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە. تا ڕۆژی ڕابردوو، ٦٤٩ کەس بە شێوەی كاتی چارەسەر کراون و ١١٥ کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، خه‌ڵكی ناوچه‌ی سیستان له دۆخێكی زۆر خراپ دا ده‌ژین و ئاو و به‌رقیان قه‌تع بووه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی پێشكه‌شیان نه‌كردووه.