ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی له چه‌ند ناوچه‌ی جیهان، برسیه‌تی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ڕێژه‌ی ئاواره‌كان له ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ١٠٨ ملیۆن زیادی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ڕێژه‌ی ئاواره‌كان تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی بۆ ١٠٨ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه كه به نیسبه‌ت ساڵی ٢٠٢١، ١٩.١٪ چووه‌ته سه‌ره‌وه. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌داته وڵاتانی جیهان و ڕایده‌گه‌ینێت كه هیچ نیشانه‌یه‌ك له كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره نابێندرێت و به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له وڵاتی سوودان ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ١١٠ ملیۆن زیادی كردووه.
