ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، نرخی هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی سنووری ١٠٥ هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند و هه‌ر دراوێكی زێڕ له بازاڕكان دا به ١٠٣ ملیۆن تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌بۆلفه‌زل قه‌دیانی چالاكی سیاسی دژبه‌ری ڕژیم له په‌یامێك دا هۆشداری به كۆماری ئیسلامی و خامنه‌یی دا و وتی: چاره‌نووسی هه‌موو دیكتاتۆره‌كان ڕووخانه و ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست ئێران به‌ره‌و شه‌ڕ و وێڕانی ده‌بات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كارناسانی ئابووری ڕایانگه‌یاندووه كه دۆخی ئابووری له ساڵی ١٤٠٤ به نیسبه‌ت ساڵانی ڕابردوو خراپتر ده‌بێت و ئه‌بێ خه‌ڵك به خۆپێشاندان له سه‌ر شه‌قام كۆتایی به‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره بێنن.