به وته‌ی ناوه‌نده پزشكییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، مانگی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، لانیكه‌م ٢٥ هه‌زار بریندار سه‌ردانی ناوه‌نده پزشكییه‌كانیان كردووه.
به وته‌ی “محه‌ممه‌د ڕه‌ئیس زاده” سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌ی نیزام پزیشكی ئێران، له مانگی ڕابردوودا، ١٣ هه‌زار برینداری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، له ناوه‌نده پزیشكییه‌كاندا نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌نجام دراوه و زۆربه‌ی برینداران چاویان زیانی به‌ركه‌وتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوودا، زۆربه‌ی برینداران به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، به هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، ڕفاندنی برینداران و هه‌روه‌ها سازكرانی دۆسیه‌ی قه‌زایی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان نه‌كردووه و هێشتا دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره.
