به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا، ڕۆژانه ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، پههبادێك له جۆری “شاهد ١٣٩“، له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی به كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگی “ئابراهام لینكۆڵن“، له لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئامریكاوه تێكشكێندراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا، به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ڕاگێندراو، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه دانوستانه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕێبه‌ندان ده‌ستپێده‌كات.
