له ڕۆژانی ڕابردوو و پاش ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران خراونه‌ته ژێر توندترین گوشاره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، حه‌وت خوێندكار به ناوه‌كانی “سه‌عید عه‌لیزاده، عرفان عه‌ره‌بی، عه‌باس قه‌راگوزلو، عه‌لی تاهری كیا، سیروس ستارنهژاد، سه‌جاد محه‌ممه‌دی و محه‌ممه‌د ڕه‌زا قوبادی“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بێسه‌روشوێن و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به سه‌دان خوێندكاری دیكه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت هێشتا سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی كۆمه‌ڵێكی زۆریان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
