ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پاش كۆتایی هاتنی مه‌راسمی نه‌ورۆزی ماهیده‌شت له پارێزگای كرماشان، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌وڵی ڕاوه‌ستاندن و لێپرسینه‌وە له هاووڵاتیانی کردووە ، كه بووه به هۆی تێكهه‌ڵچوونی نێوان به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه و هێزه‌كانی حكومه‌ت.
به پێی هه‌واڵه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی به‌شداربووی مه‌راسمه‌كه‌یان داخستووه و هه‌وڵی لێپرسینه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چه‌ند هاووڵاتیه‌كیان داوه، كه له ئه‌نجامی ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمدا، تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و هاووڵاتیانی به‌شداربووی مه‌راسمه‌كه‌دا ڕووی داوه. هێزە ئەمنیەکان به گازی فرمێسك ڕێژ و هه‌روه‌ها ئامرازه‌كانی دیكه‌ی سه‌ركوت هێرشیان كردوەتە سەر بەشداربوان و ٥ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له به‌رده‌ستدا نییه.