به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ١١ خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه به هۆی كۆبوونه‌وه‌یان له ڕۆژانی ڕابردوو، ته‌حریم و به‌شداری نه‌كردنیان له تاقیكرنه‌وه‌كانی زانكۆ و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به كوشتاری تاڕازیان و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. جێگای ئاماژیه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و مه‌ترسی سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا له سه‌ر هه‌ندێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا هه‌یه.
