به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، له به‌رده‌وامی گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر برینداران و به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له برینداران له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای گیلان ڕفێندراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له شاره‌كانی پارێزگای گیلان، زیاتر له هه‌زار هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ و به بێ ئاگاداری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه و هه‌روه‌ها چه‌ند هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر یان بریندار بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، بانكی خوێنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای گیلان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌تاڵ كراون و هه‌روه‌ها برینداران ڕفێندراون. هاوكات ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه مه‌ترسییه‌كی زۆری ئه‌شكه‌نجه و ئازاری برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له ئارادایه و پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ ڕانه‌وه‌ستێت.
