به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به دوو مانگ له ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، هێشتا به‌رده‌وامه له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه “محه‌ممه‌د عه‌باسی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “موحاربه” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌روه‌ها كچی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه به ناوی “فاتمه عه‌باسی” به تۆمه‌تێكی نادیار، حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. له هه‌مان كاتدا، دۆخی ته‌ندروستی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به ناوه‌كانی “حه‌مید ڕیزانه و دانیال ئه‌مینی” كه ڤیدیۆی دانپێدانانه‌كانیان له تله‌ڤیزیۆنی ڕژیمدا بڵاو كرراوه‌ته‌وه، هێشتا دیار نییه و سه‌باره‌ت به ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كانیان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.
