“نه‌رگس محەممەدی”، چالاکوانی مافی مرۆڤی زیندانیکراو له زیندانی ئێڤین ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه له درێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی، له دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
“نه‌رگس محەممەدی” و “گوڵڕوخ ئیرایی” لە ١٦ی مانگی گوڵانه‌وه له چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكانیان بێبه‌ری كراون. ئەم فەرمانە لەلایەن داواکاری گشتیی ئاسایشی ئێڤینەوە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی بەشی زیندان و بەهۆی بڵاوكردنەوەی بابەتێك لەلایەن ئەم دوو زیندانییە سیاسییەوە بۆ کۆبوونەوەیه‌ك له ژێر ناوی “ڕزگارکردنی ئێران” دراوە.