ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، دوکتور “بێهرووز چەمەن ئارا”، بەرپرسی پێشووی بەشی توێژینەوەی کوردناسیی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: لەلایەن دادوەری لقی یەکی دادگای سنە، حوکمی دەستبەسەرکرانم بۆ دهرچووه، بەڵام دادستانی سنە دژایەتیی ئەو بڕیارەی کردووە و دۆسییەکەم لە ئێستادا لە قۆناغی لێکۆلێنەوەدایە و قەدەغەی چوونەدەرەوەم لە وڵات بەردەوامە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دوکتور “بێهرووز چهمهن ئارا” خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری سنەیە و بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ لە كاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە کۆبوونەوەی ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە زانکۆی کوردستان بهیاننامهیهكی به زمانی ئاڵمانی دژبه سیستهمی سهركوتی كۆماری ئیسلامی و بهندكرانی خوێندكاران خوێندبوو.
