به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی داعش بۆ زیندانی فیده‌راڵی عێراق به‌رده‌وامه و بڕیاره به‌ندكراوان بۆ ماوه‌یكی كاتی له عێراق ڕابگیردرێن.
له مانگه‌كانی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتیی سووریا، هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئا‌مریكا بڕیاریان دا به هه‌زاران چه‌كداری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی داعش له زیندانه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ وڵاتی عێراق ڕابگوێزێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له چه‌كدارانی داعش له مانگه‌كانی ڕابردوودا له زیندان هه‌ڵهاتوون و مه‌ترسی سه‌رهڵدانه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش له ئارادایه.
