به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتیی سووریا، سه‌ره‌ڕای واژۆكرانی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌ت، به‌رده‌وامن له گه‌مارۆدانی شاری كۆبانی.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی شاری كۆبانی به هۆی گه‌مارۆدانی شاره‌كه، له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی ده‌رمانی و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی منداڵان بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی كاتیی سووریا، چه‌ندین جار هه‌وڵی داگیر كردنی شاری كۆبانیان دا، به‌ڵام هه‌موو جارێك له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه و‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه و هێرشه‌كانیان تێكشكێندراوه.
