به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، هێڵی ئینته‌رنێت له ئێران هێشتا به شێوازێكی به‌رفراوان داخراوه و خه‌ڵك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه نییه.
به پێی ڕاپۆرتی نێت بلاكس، سه‌ره‌ڕای هاتنه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌یكی كورت، هێشتا له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و كوردستان داخراوه و خه‌ڵك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌روه‌ی وڵات نییه. به پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی ده‌روه‌ی وڵات، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له ئێران گرتووه، به‌ڵام هێڵه‌كه به‌رده‌وام داده‌خرێت و خێراییه‌كه‌ی زۆر له خواره‌وه‌یه.
