ڕۆژی ڕابردوو، چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژیمی كاتی سووریا له چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا، ناوچه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌بیان بوردمان كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتی سووریا سه‌ره‌ڕای هێرشیان بۆ سه‌ڕ ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه كه زۆربه‌ی دانیشتوانی كوردن، نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به چڕی بوردمان كردووه. به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، “محه‌ممه‌د جۆلانی” سه‌رۆك كۆماری ده‌وڵه‌تی سووریا ئه‌م هێرشه‌ی فه‌رمانده‌یی كردووه و ئێستا گوشارێكی زۆری نێوده‌وڵه‌تی خراوه‌ته سه‌ری. شایانی باسه هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه، به توندی وڵامی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی حكومه‌تی سووریایان داوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه ده‌یان چه‌كداری ڕژیم كوژراون.
