به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژیمی كاتی سووریا، سه‌ره‌ڕای واژۆ كرانی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، هێشتا به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، چه‌ندین خاڵی سه‌ربازی له به‌ندئاوی تشرین، كۆبانی، حه‌سه‌كه و تل كۆچه‌ر، له لایه‌ن گروپی ته‌حریرئه‌لشامه‌وه كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام به هۆی به‌رپرچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه، نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵێكی زۆر له چه‌كدارانی ئه‌و گروپه جیهادییه كوژراون، به‌ڵكوو ناچار به پاشه‌كه‌شه كراون. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به پێی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سووریا، هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له ڕه‌قه و دیره‌زوور كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ئاگر به‌سته‌كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه شكێندراوە، به‌ڵكوو هێرشه‌كانیان به‌رفراوانتر كردووه‌ته‌وه.
