به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ته‌حریرئه‌لشام و چه‌ندین گروپی دیكه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا، به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شاری ڕه‌قه، به‌ندئاوی تشرین، ته‌بقه، دێرحافر و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رفراوانتر كردووه‌ته‌وه و بەو هۆیه ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژائاوی كوردستان، ڕایگه‌یاندووه كه بۆ پاراستنی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانیان پێویسته هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا چه‌ك هه‌ڵگرێت. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕۆژانی ڕابردوو بڕیار وابوو “مه‌زڵووم كۆبانی” به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه سه‌ردانی شام بكات، به‌ڵام حكومه‌تی سووریا نه‌ك ته‌نیا ئاگربه‌ستی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵكوو هێرشه‌كانی به‌رفراوانتر كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه و كۆنترۆڵ نه‌كرانی چه‌كدارانی جیهادی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، دیسان ته‌حریمه‌كان به سه‌ر سووریادا ده‌سه‌پێندرێته‌وه و ته‌نانه‌ت كاردانه‌وه‌یه‌كی توندیان دژ به چه‌كدارانی ڕژیم ئه‌بێت.
