به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چه‌ندین ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری شاری ته‌بقا و هه‌روه‌ها به‌ندئاوی ئه‌و شاره، به چڕی له لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریاوه بوردومان كراوه.
ب پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، چه‌كدارانی ته‌حریرئه‌لشام و هه‌روه‌ها چه‌ندین گروپی چه‌كداری دیكه سه‌ر به ڕژیمی سووریا، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به چڕی بوردومانی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری ته‌بقایان كردووه و به هۆیه‌وه زیانێكی زۆری ماددی به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه. له به‌رده‌وامی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له چوارچێوه‌ی مافی به‌رگری ڕه‌وادا، وڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له چه‌كدارانی حكومه‌ت كوژراون یان به سه‌ختی بریندار بوون.
