به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌ره‌ڕای كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له شاری حه‌له‌ب، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌ت هێرشێکی نوێیان بۆ سه‌ر دێرحافر، ڕه‌قه و ته‌بقه ده‌ستپێكردووه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی ١٠ی مارس، دانیشتوان و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له دوو گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه كشاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه، چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژیم هێرشێكی نوێیان بۆ سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه. له به‌رده‌وامی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له چوارچێوه‌ی مافی خۆپاراستنی ڕه‌وادا، وڵامی هێرشی چه‌كدارانی ڕژیمیان داوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له چه‌كداران كوژراون یان به سه‌ختی بریندار بوون.
