ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا، به مه‌به‌ستی كۆمه‌ڵكوژ كردنی كوردانی دانیشتوو له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و شه‌ره‌فیه له حه‌له‌ب، به‌رده‌وامیان به هێرشه‌كانیان دا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژیم به توندی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كانی دێرحافر، عه‌ین عیسا و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌یان له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بوردمان كردووه، كه به هۆیه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ستداوه یان به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها چه‌كدارانی هه‌یئه‌تی ته‌حریرئه‌لشام و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی دیكه، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێكی زۆریان له پێش چاو هه‌مووان له سێداره داوه. شایانی باسه ئه‌م گروپانه ته‌نانه‌ت منداڵانی قوربانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه كۆمه‌ڵێكیان به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
