به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چه‌كدارانی ته‌حریرئه‌لشام كه پشتیوانی حكومه‌تی كاتی سووریا و ڕژیمی توركیایان هه‌یه، به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی، به‌ندئاوی تشرین و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه به توندی وڵام دراوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه چه‌كداره جیهادییه‌كان ناچار بوون خێرا پاشه‌كه‌شه بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان مه‌زلووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، به مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست واژۆ كرابوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای واژۆ كردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه و هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ڕه‌قه و دێره‌زوور، هێشتا چه‌كدارانی حكومه‌ت به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان و به تەواوی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌یان بنپێ كردووه.
