ڕۆژی ڕابردوو، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا هێرشێكی نوێیان دژ به ناوچه‌ی دروزی نشینه‌كانی سووه‌یدا ده‌ستپێكردووه.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، هێزه‌كانی حكومه‌تی نوێی سووریا له چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی‌دا شارۆچكه‌ی “ئه‌لمه‌جده‌ل”ی سووه‌یدایان كردووه‌ته ئامان و پاشان هه‌وڵی داگیر كردنی ئه‌و ناوچه‌یانه داوه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی دروزییه‌كانه‌وه به‌رپرچی هێرشه‌كان دراوه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری ماددی و گیانی به‌ر چه‌كدارانی ڕژیمی سووریا كه‌وتووه. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا به هۆی گوشاری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، حكومه‌تی كاتی سووریا هێرش بۆ سه‌ر ناوچه دروزی نشینه‌كانی سووریای ڕاوه‌ستاندبوو، به‌ڵام دیسان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رزتر هێرشه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
