ڕۆژی ڕابردوو، ده‌وروبه‌ری به‌ندئاوی تشرین بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ڕژیمی توركیاوه كرایه ئامانج.
به پێی ڕاپۆرتی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكراتیك، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ڕژیمی توركیا، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ده‌وروبه‌ری به‌ندئاوی تشری له باشووری شاری كۆبانێ كرده ئامانج. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌كانی سوریای دێموكراتیك، له شاری ڕه‌قا وڵامی هێرشی گروپێك له تیرۆریستانی داعشیان دایەوه و هه‌روه‌ها ڕێگریان له پێشڕه‌وی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له گونده‌كانی ڕۆژئاوای تل ته‌مر كرد.