ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه هێرشی شیمیایی كرده سه‌ر چه‌ندین قوتابخانه‌ی كچانه له شاره‌كانی ورمێ، كرماشان، سه‌قز، تاران، كه‌ره‌ج و ئه‌رده‌بیل و به‌ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچوو و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له چه‌ند ناوچه‌ی جیاوازی تاران هاوكات هێرشی شیمایی كراوه‌ته سه‌ریان و به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه ڕێگه‌یان نه‌داوه قوتابیان بچنه ده‌ره‌وه و مۆبایله‌كانیان لێ ستاندوون به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كانیان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له‌به‌رده‌م مهدرهسهكاندا دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رز كردۆته‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له ده‌وڵه‌ت ئاوای كرماشان بۆ دووهه‌مین جار كه‌وته به‌ر هێرشی شیمیایی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی كه‌ره‌ج، ئه‌رده‌بیل و ورمێ هێرشی هاوشێوه كراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی كچانه و به‌ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چووه و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.