له ڕۆژانی ڕابردوودا، له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، دوو منداڵ گیانیان له ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی تر له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بریندار بوون.
به پێی هه‌واڵه‌كان، له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌یی ئه‌رته‌شی توركیه و نۆكه‌رانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ به ناوی “جه‌یلان حه‌مۆ” و منداڵێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ گیانیان له ده‌ستدا، هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له به‌ندئاوی تشرین، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و هێزانه كوژران و بریندار بوون و كۆمه‌ڵێكیان خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ڕۆژئاوا كردووه.