کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیه بۆ سه‌ر به‌ندئاوای تشرین

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیه بۆ سه‌ر به‌ندئاوای تشرین 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به‌ هۆی هێرشه‌كانی توركیه و به‌كرێگیراوه‌كانی بۆ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین، كه‌سێكی مه‌ده‌نی گیانی له‌ ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیه ڕۆژی ڕابردوو جارێكی دیكه‌ ڕاسته‌وخۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌شداربووانی مانگرتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ به‌ندئاوی تشرین و به‌ گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێكی دیكه‌ له‌ هێرشه‌كانی توركیه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌م ناوچه‌یه‌، ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووان گه‌یشته‌ ٢٠ كه‌س.