ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چه‌ند بنكه‌ی نیزامی حووسیه‌كانی له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن كرده ئامانج و سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له باكووری غه‌زه، نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ماڵ عه‌دوانیان سووتاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند بنكه‌ی نیزامی حووسیه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و زیانێكی زۆر به‌و گرووپه گه‌یشتووه. هه‌ر چه‌ند ڕێژه‌ی زیانه گیانیه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا بیستراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ماڵ عه‌دوان له باكووری غه‌زه‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و پاش ڕووتكردنه‌وه‌ی برینداران و كادری ده‌رمان، نه‌خۆشخانه‌كانیان سووتاندووه. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوشتنی چه‌ندین كه‌س ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.