ڕۆژی ڕابردوو، به‌ندكراوان له ٥٢ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران و كوردستان، به‌رده‌وامیان به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره له حه‌فته‌ی ٩١مینی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“ی ئه‌م حه‌فته‌یه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه به‌ندكراوانی زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، به سه‌ركه‌وتوویی ٦ به‌ندكراوی ئه‌و زیندانه‌یان له په‌تی سێداره ڕزگار كرد و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاندنیان كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٦ مانگ، ئێعدام كردنی به‌ندكراوانی تۆمه‌تبار له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاوه‌ستێنێت. به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه‌كه تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی.