ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوانی ٥٤ به‌ندیخانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له ٩٢هه‌مین حه‌فته‌دا به‌رده‌وامیان به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره دا.
به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له مانگی ڕه‌زبه‌ردا لانیكه‌م ٢٨٣ به‌ندكراوی له سێداره داوه و ڕۆژانه ڕێژه‌ی به‌ندكراوانی له سێداره‌دراو له زیندانه‌كانی ڕژیم به‌رزتر ده‌بێته‌وه. به‌ندكراوانی مانگرتوو جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی زیندانیان سیاسی و عه‌قیده‌تی به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.
