ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” له 87مین حه‌فته‌دا له لایه‌ن به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وام كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوان له ٥٢ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به له سێداره دانی زیندانیان، مانیان له خواردن گرتووه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه‌كانی ڕژیمی ئێران و به‌رپرسانی ڕژیم له زیندانه‌كان، له ٨٧مین حه‌فته‌دا درێژه‌یان به ئه‌م هه‌ڵمه‌ته داوه. هاوكات بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له شاره جیاوازه‌كانی ئێران دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.