ڕۆژی ڕابردوو، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ٥٦ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وامیان به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له حه‌فته‌ی سه‌د و حه‌وته‌میندا، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه شه‌پۆلی نوێی له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران به‌ڕێوه‌یه و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد كه دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوێستێكی توندتریان هه‌بێت. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له سێهه‌مین ساڵی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، خه‌بات و تێكۆشانیان بۆ زیندانه‌كانی دیكه له ئێران په‌ره‌پێده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی.
