ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ٥٦ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیان، به‌رده‌وامیان به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره دا.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی به‌شداربووی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، به‌رپرسانی ڕژیم له زیدانه‌كان گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوان تاكوو ئیراده‌یان بكشنێن، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا كۆتایی به ڕێگاكه‌یان ناهێنن، به‌ڵكوو تا كاتی سزازدانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی. له دڕێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای به‌ده‌سته‌وه گرتنی حكومه‌ت تاكوو ئێستا، هه‌موو كات هه‌وڵی داوه به به‌كارهێنانی حوكمی سێداره وه‌كوو ئامرازێكی سه‌ركوتی خه‌ڵك، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ناو ببات، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵكوو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
