ڕۆژی ڕابردوو، به‌ندكراوانی به‌شداربوو له هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، له سه‌د و سێهه‌مین حه‌فته‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانیان له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه له ٥٥ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدات مانیان له خواردن گرتووه، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پچڕانی به‌رده‌وامی ئینتێرنێت له ئێران، به ته‌نیا ڕووداوێكی كاتی نییه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕ مه‌به‌ستی له ناوبردنی په‌یوه‌ندی ناڕازیان له‌گه‌ڵ یه‌ك و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای جیهانی، شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی و هه‌روه‌ها نه‌گه‌یشتنی یارمه‌تییه ده‌رمانییه‌كان به برینداران ئه‌نجام دراوه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ پێویسته سه‌باره‌ت به ئه‌م جه‌نایه‌ته به كرده‌وه وڵام بده‌نه‌وه، نه‌ك ته‌نیا ڕاگه‌یاندن بڵاو بكه‌نه‌وه.
