به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێدداره” له لایه‌ن به‌ندكراوانی ٥٥ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌رده‌وامی پێدرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یك سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌رتای ساڵی ٢٠٢٥ی زایینییه‌وه تاكو ساڵی ٢٠٢٦ی زایینی، لانیكه‌م ٢ هه‌زار و ٢٠٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌ته جۆراوجۆره‌كان له سێداره دراون و مه‌ترسی له سێداره‌دانی ده‌یان به‌ندكراوی سیاسی و عه‌قیده‌تی دیكه له زیندانه‌كانی ڕژیم له ئارادایه. شایانی باسه به‌ندكراوان له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران ده‌كه‌ن و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.
