ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ٥٥ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له حه‌فته‌ی ٩٩ی هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٦٧ به‌ندكاو له زیندانه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری حاكم به سه‌ر ئێران‌دا له سێداره دراون و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ٢٧١ هاووڵاتی ئێعدام كراون. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه لە كۆماری ئیسلامی‌دا، حوكمی سێداره وه‌كوو ئامرازێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ناڕازیان به كار ده‌هێندرێت و پێویسته چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخواز دژ به ئه‌م كرده‌وه نامرۆییه بێده‌نگ نه‌مێنن.
