ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ٥٥ به‌ندیخانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له ٩٨مین حه‌فته‌دا به‌رده‌وامیان به هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” دا.
به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، سه‌ره‌ڕای ڕێز گرتن له یادی “خوسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری دادخواز كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به شێوازێكی گوماناوی گیانی به‌ختكرد، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له مانگەکانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی له زیندانه‌كانی به‌رزتر كردووه‌ته‌وه و پێویسته خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی ڕژیمه‌دا بێده‌نگ ڕانه‌وه‌ستن. به‌ندكراوان له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیسته‌می سته‌مكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.
