ڕۆژی سێشه‌ممه 18ی خه‌رمانان، به‌ندكراوانی سیاسی له ٥١ زیندانی ڕژیم له كوردستان و ئێران، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر هه‌موو به‌ندكراواندا مانیان له خواردن گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندیخانه‌ی سه‌بزه‌وار له پارێزگای مه‌شهه‌د به هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، له حه‌فته‌ی هه‌شتاد و پێنجمدا، له لایه‌ن به‌ندكراوانه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام بوو. به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها به ته‌واوی سڕینه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن.