ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری ورمێ، برا و مامی هه‌میشیه زیندوو “فەرجاد دەروێشی”یان بانگهێشت و هەڕەشەی بەڕێوە بردنی هەر شێوە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ساڵڕۆژی گیانبەختكردنی کوڕەکەیان لێكردوون.
فەرجاد دەروێشی، خۆپیشاندەری تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “بالوو”ی ورمێ، لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەكانی ٢٩ی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بریندار و لە كاتی گەیاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی لەدەست دا. له ڕۆژانی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی “ئازاد حسێن پوری” و “شۆڕشی نیكنام” له مهابادیش بانگهێشت و لێپپرسینه‌وه‌یان لێ كرابوو.