كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ئاوی كرمان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌و به‌شه به‌ڵێنیان به كرێكاران دابوو كه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام به بیانووی كێشه‌ی ئابووری و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له ئاست ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارن، حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران، كه بۆ ماوه‌ی ٤ مانگه پشتگوێخراوه، پێیان نهدیاوه. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م پاڵاوگه‌كه، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌رپرسیارتی به‌رپرسان له ئاست ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.