ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كانگه‌ی زێڕی زه‌ره‌شورانی تیكاب، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه كۆبوونه‌وه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ك ته‌نیا له لایه‌ن ڕژیمه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه له ناڕازیان كراوه كه پێویسته كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كانیان بێنن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها دابین كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.
