ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی لاوان و خارك، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان كۆبوونه‌وه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به‌پرسانی شیركه‌تی نه‌وت بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كرێكارانی ناڕازی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن و ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ كراوه. كرێكارانی ناڕازی له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها وه‌رگتنی هێزی كاری نوێ بوون.