ڕۆژی ڕابردوو، له به‌رده‌وامی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌دا، خوێندكارانی چه‌ندین زانكۆی ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕازیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ناڕازی دژ به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان و بنه‌ماكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له زانكۆكانی تاران، علم و سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، بیرجه‌ند، عه‌لامه و چه‌ندین زانكۆی دیكه، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی به‌رده‌وامی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.
