شه‌وی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیر له شاری تاران، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به خراپی دۆخی ئابووری خوێندكاران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خوێندكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی خراپی دۆخی خواردنی سلفی خابگاكانی ئه‌و زانكۆیه، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكاران تووشی نه‌خۆشی بوون و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه خوازیاری باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف، كه‌م كردنه‌وه شه‌هریه، بایەخ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ئابووری خوێندكاران، دابین كرانی سرویسی هاتوچۆی خوێندكاران و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی بوون.